ئامێرێك بۆ پاك كردنه‌وه‌ی چاویلكه
سه‌رده‌م، سه‌رده‌می ته‌مبه‌ڵی و سستيی جه‌سته‌یه، وای لێهاتووه ئینسان پاككردنه‌وه‌ی چاویلكهكهشی به ئامێری دیجیتالی بسپێرێ، بۆیه كۆمپانیای SA Clirisی سویسری ئامێرێكی به‌رهه‌م هێناوه به‌ڕای كۆمپانیاكه ئامێریك فول ئۆتۆماتیكییه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی چاویلكه وه‌ك خاوێنكردنه‌وه، دژه باكتری كردن، وشك كردنه‌وه‌و بۆن خۆشكردن...
بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی چاویلكه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئامێره‌كه له كاره‌با بخه‌ی و چاویلكه‌كه‌ی تێبنێی و بۆ كاركردنی ئامێره‌كه‌ش كاره‌بایه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی پێویست نییه. ئامێره‌كه ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی تێده‌كرێت و ئه‌م ماده‌یه گه‌ر گشت رۆژێك سوودی لێوه‌ربگری هه‌تا مانگێك ته‌واو نابێت.
