له ئایینده‌دا مۆبایل رێژه‌ی شه‌كره نیشان ده‌دات
نه‌خۆشيی شه‌كره یه‌كێ له نه‌خۆشه درێژخانه مه‌ترسیداره‌كانه، بۆ زانینی ئاستی شه‌كر له خوێندا ته‌نیا به گرتنی خوێن و لێكدانه‌وه‌ی به هۆی ئامێره‌وه‌كه‌وه ده‌زاندرێت. هه‌رچه‌نده بۆ گرتنی خوێنیش به‌بێ ژان ئاسانكاری زۆر كراوه، ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌بێ خوێن وه‌رگرتنیش ئاستی شه‌كره له جه‌سته‌دا بزاندرێت، كۆمپانیاكانی گوگل و ئه‌پل و سامسۆنگ هه‌وڵه‌كانیان له‌مباره‌وە چڕكردۆته‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌بێ خوێن وه‌رگرتن ته‌نیا له رێگای كاتژمێری هۆشمه‌نده‌وه بزاندرێت ئاستی شه‌كره له خوێندا چه‌نده. هه‌وڵه‌كانی سامسۆنگ له سه‌ركه‌وتن نزیك بۆته‌وه، به‌كارهێنه‌ری كاتژمێری هۆشمه‌ندی سامسۆنگ ئاستی شه‌كره ته‌نیا به گلۆپێك كه‌له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه ده‌بێت یان به هێمایه‌ك به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له مه‌ترسی زیاد بوون شه‌كر ئاگادار بكاته‌وه.
