ته‌كنه‌لۆژیا ده‌زانێ له چ بارودۆخێكی ده‌روونی دایت
غه‌مگینی یان شادی، هه‌ست به ترس ده‌كه‌ی یان تووشی دڵەڕاوكێ بوویه، ئه‌م بارودۆخه ده‌روونییه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئامێری ته‌كنه‌لۆژی دیجیتالی Spire به‌هۆی لێدانی ههناسهكانتهوه هه‌ستی پێده‌كات. زۆر ئامێری دیجیتالی بۆ وه‌رزش و ته‌ندروستی وه‌ك پێوانی كالۆری و پێوانی خێرایی و لێدانی دڵ و رێژه‌ی هه‌ناسه‌دان له خوله‌كێكدا چێكراون به‌ڵام ئامێری سپایر له‌م بوارانه‌دا یه‌كه‌مینه. كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیان چاودێری به‌سه‌ر ته‌ندروستی بهكارهێنهرهكهیدایه و پرۆگرامگه‌لێكی دیكه‌ش هه‌ن جیاوازی سپایر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه له‌وه‌دایه ئه‌و هه‌ست به بارودۆخی ده‌روونی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. كاتێك به‌كارهێنه‌ركه‌ی ده‌ترسێ، یان له‌شتێك راماوه، یان سه‌ری سوڕماوه هه‌موو ئه‌وانه گۆڕانكاری له شێوه هه‌ناسه‌دانی پێك دێنێ، ئه‌م گۆڕانكارییه به‌هۆی ئامێره‌كه‌وه ده‌زاندرێت له چ بارودۆخێكی ده‌روونیدایه. ئامێری ناوبراو 10 هه‌لومه‌رجی رۆحی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌زانێت و پێت ده‌ڵێت له چ بارودۆخێكی دهروونیدای و چ بكه‌ی بۆ خۆپاراستن له‌م بارودۆخه. ئامێره‌كه ده‌كرێت له‌سه‌ر تی‌شێرت یان له گیرفان بخه‌ی، به‌هۆی پرۆگرامێكه‌وه كه له سه‌ر مۆبایلی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی سات به‌سات له بارودۆخی ده‌روونی ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
