سایتێك بۆ چێكردنی وێنەی جووڵەدار
وێنه‌ی جوڵه‌دار یان به واتایه‌كی دیكه (ئه‌نیمه‌یشن) ئه‌م وێنه كارتۆنیانه‌ن كه جوڵه‌یان هه‌یه و فیلمی كارتۆنی به‌م وێنه جووڵه‌دارانه چێ ده‌كرێن.
پرۆگرام گه‌لێكی زۆر هه‌ن كه ئه‌ركیان چێكردنی وێنه‌ی جووڵه‌داره، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین سایتیش هه‌ن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراون. سایتی www.snapfiles.com ئه‌م سایته‌یه كاتێك ده‌یكه‌یه‌وه و وشه‌ی pivot له بۆكسه‌كه‌یدا بنووسی، لینكێك بۆ دانلۆد كردن و دابه‌زاندن ده‌دات، پاش وه‌رگرتن و دابه‌زاندن ده‌توانی ده‌ست بكه‌ی به چێكردنی وێنه‌ی جووڵه‌دار واته ئه‌نیمه‌یشن. بۆ نموونه ده‌توانی مرۆڤێك چێ بكه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت دروستكرد ده‌توانی جووڵه بكات. له‌م سایته‌دا ده‌توانی سه‌دان وێنه‌ی جوڵه‌داری دیكه ببینی و ئه‌گه‌ر تواناییت هه‌یه ده‌توانی فیلمێكی كارتۆنی بۆخۆت چێ بكه‌ی.
