پاناسۆنیك و كامێرای Lumix FZ1000
پاناسۆنێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و دیجیتالی به‌كار دێنن ناوێكی نامۆ نییه و مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه، ئه‌م كۆمپانیای ژاپۆنییه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چالاكییه‌كانی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌مدا چڕ كردۆته‌وه، نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ناوبراو له بواری كامێرادا، كامێرای جۆری Lumix FZ1000ه ئه‌م كامێرایه وه‌ك یه‌كه‌مین كامێرای دیجیتالی بچووكی جیهان كه توانای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه به كوالیتی K4 هه‌یه ناسراوه. (بچووك به‌مانای ئه‌وه نییه كه له گیرفان بخرێت، به‌ڵكو به به‌راورد به كامێرا گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌كان) كامێرای ناوبراو له شوێنه تاریكه‌كانیشدا وێنه‌ی جوان ده‌كێشێت. كامێراكه توانای زوومی 16 به‌رابه‌ری هه‌یه بۆ فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه. شاشه‌ی كامێراكه 3 ئینجه و ده‌كرێت 180 پله‌ش بۆ سه‌رێ و خوارێ بسووڕێ و هه‌روه‌ها 280 پله‌ش به‌لای چه‌پ و راستیدا.
