پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماته ڤیدیۆییه‌كان
پرۆگرام گه‌لێكی زۆر هه‌ن كه ئه‌ركیان گۆڕینی فۆرماته ڤیدیۆییهكانن، به‌و هۆیه‌ی كه فۆرماتگهلێكی زۆر هه‌ن له بواری وێنه و ڤیدیۆدا و هه‌ركام له‌وانه گرنگی خۆیان هه‌یه بۆیه جار هه‌یه ناچاری فۆرماتی ڤیدیۆیهكهت بگۆڕی.
پرۆگرامی Sorenson squeeze پرۆگرامێكه بۆ گۆڕینی گشت فۆرماته ڤیدیۆیه‌كان، به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م فۆرماته‌كان ده‌گۆڕێت، به‌شێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه ئه‌مانه‌ن:
پشتیوانی له سیسته‌می ده‌نگ و ره‌نگی پۆرتێبل بۆ گشت فۆرماته‌كان، ئاسان به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه. نیشاندان به‌ر له گۆڕین، توانای دیاری كردنی كوالیتی ده‌نگ و ره‌نگ. پشتیوانی كردن له‌و فۆرماتی HD، گونجان له‌گه‌ڵ هه‌موو سیسته‌مه‌كان.
