سپیكه‌ر به مۆم كار ده‌كات
مۆم یا (شمع) له رابردوو ره‌مزێكی شیعری شاعیران بوو سه‌رده‌مێكیش له‌بری چرا سوودی لێوه‌رده‌گیرا و دواتر خۆی له‌سه‌ر كێكی بۆنه‌كان دیته‌وه، ئێستاش به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه ده‌كرێت ئه‌ركه‌كه‌ی گۆڕدرابێت.
سپیكه‌ر واته بڵندگۆیه‌ك چێكراوه كه وزه‌ی كاركردنه‌كه‌ی خۆی ته‌نیا له مۆم وه‌رده‌گرێت، واته مۆمێك له‌ناویدا هه‌م ستایلێكی جوانی پێبه‌خشیوه و هه‌م وزه‌شی پێده‌به‌خشێ. سپیكه‌ره‌كه به pelty ناسراوه. به‌دانانی مۆمێكی بچووك له‌ناو سپیكه‌ره‌كه‌دا ده‌توانی هه‌تا 5 كاتژمێر كار بهسپیكهرهكه بكه‌ی، سپیكه‌ره‌كه به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكه په‌یوه‌ند ده‌درێت.
