ئەپڵ تۆمەتەكانی چین ڕەت دەكاتەوە
لە بەیاننامەیەك دا كە ماڵپەری BusinessInsider بڵاوی كردۆتەوە ئەپڵی ئەمەریكی هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە كە كە ووڵاتی چین خستونەتی پاڵ ، لەراگەیاندراوەكە هاتووە كە ئەپل تەواوی مافی پاراستنی تایبەتمەندی داوەتە خاوەنداری بەكارهێنەری ئایفۆن وەهەروەها ئەوەشی ڕۆنكردەوە كە ئەپڵ لەهیچ بەرنامەیەكی خۆیدا باكگراوندی نیە تاوەكو دزەی زانیاریەكانی بكات . شایەنی باسە ووڵاتی چین لە 13 ئەم مانگەدا لە تەلەفزیۆنی cctv چین ئەپلی تاوان بار كرد كەلەڕێی ئایفۆنەوە چاودێری سیخوری دەكات وە ئەم تاوان خستنە پاڵەش ئەمە جاری یەكە نیە بەڵكو چەند جارە ئەم تۆمەتانەی دەخرێتە پاڵ.
