سیسته‌می دیجیتالی له خزمه‌ت كشتوكاڵدا
ئێستا له كوردستانیش چه‌ند شوێنێك هه‌ن كه ده‌توانن خزمه‌تگوزاريی ئاودانی كێڵگه و باخه‌كان به‌هۆی سیم‌كارت و كورتهپهیامهوه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، بۆ نموونه تۆ له هه‌ولێر نیشته‌جێی و كێڵگهكهت له ته‌قته‌قه و پێویستی به ئاودانه، پێویست ناكات تۆ بچی بۆ كێڵهگهكهت به‌ڵكو به‌هۆی ئامێرێك كه له مزه‌خه‌ی بیره‌كه خراوه و سیمكارتی له‌سه‌ره به ناردنی كورته‌په‌یامێك كێڵگه‌كه ئاو بده‌ی یان ئاوه‌كه‌ی بگریه‌وه.
سیسته‌مێكی دیكه‌ی هۆشمه‌ندی پێشكه‌وتوو له جیهاندا به‌ناوی Edyn هاتۆته ئاراوه كه ده‌كرێت بڵێین هه‌تا ئێستا هۆشمه‌ندترین سیسته‌مه، ئه‌م سیسته‌مه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئاودانه‌وه نییه به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كاندا له خزمه‌تی باخ و به‌ربوومه كشتوكاڵییهكاندایه، وه‌ك مه‌وادی كیمیایی، كاته‌كانی ئاودان، كاته‌كانی پێراگه‌یشتن به باخ و به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كان، ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌هۆی سیمكارته‌وه ئه‌ركه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام ئوتۆماتیكی خۆی ئه‌ركه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، واته هه‌ركاتێك پێویستی به ئاو بوو ئۆتۆماتیكی ئاوی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان ده‌دات. هه‌سته‌وه‌رێكی هۆشمه‌ند له باخه‌كه ده‌خرێت ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره چۆنییه‌تی شێی خاك و گه‌رمی خاك بۆ مۆبایلێكی هۆشمه‌ند به‌ڕێ ده‌كات. پرۆگرامێكی تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراوه ده‌زانێت كێشه‌كه چییه، خۆی فه‌رمان به سیسته‌می ئاودان ده‌كات كه ئه‌م رێژه‌یه ئاو بده وزه‌ی پێویستیش بۆ ئامێره‌كان له خۆره‌وه وه‌رده‌گیردرێت.
