مینی كۆپێر سه‌لامه‌تتریـــن ئۆتۆمبێل له جیهاندا
ساڵانه له جیهاندا چه‌ند ملیۆن كه‌س به‌هۆی پێكدادان و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه هه‌رچییه‌ك بێت چ ناخۆشی رێگاوبان بێت چ كه‌مته‌رخه‌می شۆفێره‌كان ده‌كرێت به‌ر له روودانی كاره‌ساته‌كان بگیرێت. ئۆتۆمبێلی مینی كۆپێر مۆدێل 2014 سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبیله له‌م بواره‌وه. ئۆتۆمبێله‌كه چونكه سێ سلینده‌ره به‌نزینێكی كه‌می ده‌وێت. سیسته‌می هۆشمه‌ندی یارمه‌تیده‌ری شۆفێر له‌م ئۆتۆمبێله‌دا زۆر گرنگه. ئه‌م ئۆتۆمبێله كه هی كۆمپانیای BMWیه. شاشه‌یه‌كی له‌سه‌ر سوكانه‌كه داندراوه كه زانیاريی ورد وه‌ك خێرایی، دۆزینه‌وه‌ی رێگا چه‌ند هێمای دیكه‌ی له‌سه‌ره. شاشه‌كه هێماكان وه‌ك تیشكێك له ده‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه نیشان ده‌دات، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئۆتۆماتیكی ستاپ لێدانییه‌تی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌ودای دوو مه‌ترت بمێنێ بۆ هه‌ر شتێك ئۆتۆماتیكی ستاپ لێده‌دات و راده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه خافڵا بوو یان ئاگادار نه‌بوو ستاپ بكات و له ئۆتۆمبیلێك نزیك بوویه‌وه ئۆتۆماتیكی ستاپ لێده‌دات، له‌كاتی مه‌ترسی جیدی‌دا شۆفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، گه‌ر شۆفێر گوێی به‌م هۆشیاركردنه‌وه‌یه نه‌دات، ئۆتۆماتیكی راده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر له رێگادا له ئۆتۆمبیلی پێش خۆی نزیك بوویه‌وه ئۆتۆماتیكی خێرایی كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ر كه له ئۆتۆمبێله‌كه ره‌ت بوو خێراییه‌كه زیاد ده‌كاته‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر هێماكانی سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هێمای خێراییت كه‌م بكه‌وه له‌سه‌ر جاده هه‌بوو خۆی خێرایی كه‌م ده‌كاته‌وه، یان ئه‌گه‌ر هێمای خێراییت 60 بێت، خۆی خێرایی ده‌كاته 60. یان ئه‌گه‌ر شه‌قامه‌كه بۆ لای راست یان چه‌پ ده‌سووڕایه‌وه خۆی سوكانه‌كه به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێك له به‌رامبه‌رته‌وه بێت، ئۆتۆماتیكی گلۆپی بۆ لێده‌دات، یان خۆی لێ لاده‌دات. كاتێك نیازت هه‌یه له شوێنێك رایبگری كه هیچ شوێنێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه بۆ را‌گرتن، خۆی به چاوه ئه‌لكترۆنییه‌كانی ئه‌گه‌ر ته‌نیا شوێنی خۆی ببینێته‌وه شۆفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، شۆفێر ته‌نیا دوگمه‌یه‌ك داده‌گرێ و خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌چێته شوێنه به‌تاڵه‌كه.
