رۆبۆته فڕۆكه‌كان
رۆبۆت له داهاتوویه‌كی نزیكدا زۆر كارئاسانی بۆ مرۆڤ ده‌كات و زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی ژیانی بۆ ئه‌نجام ده‌دات، مرۆڤ هێنده‌ی دیكه‌ش له‌باری جه‌سته‌ییه‌وه ته‌مبه‌ڵ ده‌كات.
كۆمپانیای تووتی فه‌ره‌نسه‌یی كه له بواری ئامێره وایهرلهیسهكاندا كار ده‌كات نیازی هه‌یه له بواری داهێنانی رۆبۆتدا خۆی تاقیبكاته‌وه ئه‌ویش له جۆری رۆبۆته فڕۆكه‌كان كه بكرێت به‌هۆی مۆبایل و ته‌بلێته‌وه كۆنترۆڵ بكرێن.
رۆبۆتی جۆری AR.drone2 كه له شێوه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك ده‌چێت و به‌رهه‌می كۆمپانیای ناوبراوه ده‌توانێت به مه‌ودایه‌كی زۆر دوور به‌هۆی مۆبایله‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و ده‌كرێت به‌هۆی مۆبایلێكی هۆشمه‌ند و پرۆگرامێكی تایبه‌تییه‌وه به‌هۆی بوونی تۆڕی G4ه‌وه مه‌ودای كیلۆمه‌ترێك دوور بكه‌وێته‌وه. كیلۆمه‌ترێك بۆ رووبۆتێكی وا زۆره. هه‌رچه‌نده لێره‌دا پرسیارێك دێته گۆڕێ ئایا ئه‌م داهێنانه نابێته ئامرازێك بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌كاری ده‌كه‌ن تا به‌هۆیه‌وه ئامانجه به‌ده‌كانیان بێننه دی، ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ته‌كنه‌لۆژیای دوو ڕووی هه‌یه، ئامانجی مرۆڤه‌كان رووه‌كان دیاری ده‌كات.
