پرۆگرام و ئه‌پلكه‌یشنه‌كان بۆ مۆندیالی 2014
ته‌كنه‌لۆژیا به‌تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی هه‌موو سنوور و تخوبێكی بڕیوه، له مۆندیالی ئه‌مساڵی 2014 به‌رازیلدا ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی چ له یاریگا و له‌كاتی یاریكردندا و چ ئه‌و پرۆگرام و ئه‌پلكه‌یشنانه‌ی بۆ مۆبایل و كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌مهاتن خزمه‌تگوزارییه‌كی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا. لێره‌دا جێگای ئاماژه پێدانه چه‌ند ئه‌پلكه‌یشنێكی تایبه‌ت به فیفای 2014 به خوێنه‌ران بناسێنین كه تایبه‌تن به مۆبایل.
-1 FIFA official app: ئه‌مه ئه‌پلكه‌یشن یان پرۆگرامی فه‌رمی ئه‌م مۆندیاله‌یه كه بۆ مۆبایلی ئایفۆن و ئه‌ندرۆید به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م هاتووه. به‌هۆی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ده‌توانرێت دوایین هه‌واڵ و خشته‌ی یارییه‌كان، ئاكامی یاری به شێوه‌ی زیندوو و سات به سات رابگه‌یه‌نێ.
-2 ESPN FC Sosser & world cup: ئه‌م ئه‌پلكه‌یشنه‌ش چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بۆ كاتی یاری، گۆڵه‌كان، دوایین خاڵه‌كان. توانای زێده‌كردنی ئه‌و گرۆپه‌ی حه‌زی لێده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه ئاگاداری دوایین وه‌زعی گروپه‌كه‌ت بی. سوود وه‌رگرتن له ESPN FC TV بۆ سه‌یركردنی دوایین كلیپی په‌یامنێران و... نیشاندانی زانیاری گشتی، پێكهاته، خشته‌كان.. ڤیدیۆیی گرنگی تایبه‌ت به مۆندیال...
-3 World soccer finals: ئه‌م پرۆگرامه‌ش بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و IOS بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانی وه‌ریبگری، ئێوه ده‌توانن ئاكامی یارییه‌كان، پێكهاته، كارته‌كانی زه‌رد و سوور و ژماره زانیاری ورد له‌م ئه‌پلكه‌یشنه‌دا ببینی.
-4 World cop2014 brazil: ئه‌و پرۆگرامه تایبه‌ته به سیسته‌می ئه‌ندرۆید، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له پرۆگرامه‌كانی پێشوودا باسمان كردن له‌و پرۆگرامه‌شدا هه‌ن.
-5 Livesoccer world football cup: ئه‌و پرۆگرامه تایبه‌ته به مۆبایل به‌ڵام ئه‌م پرۆگرامه نه‌ك ته‌نیا تایبه‌ته به مۆندیال بگره زانیاریی له بواره‌ی 300 یانه‌ی گرنگی جیهانی تێدایه، ئۆتۆماتیكی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، ریپۆرتاژی په‌یامنێران به شێوه‌ی زیندوو له‌م پرۆگرامه‌دا نیشان ده‌درێت.
-6 Icup 2014 Brazil: ئه‌م پرۆگرامه پۆرتێبله تایبه‌ته به كۆمپیوته‌ر، به‌هۆی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ده‌توانیت خشته‌ی یارییه‌كان، زانیاری له‌باره‌ی گروپه‌كان، زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی گۆڵیان كردووه، رووداو و پێكهاته‌كان بزانی.
توانای پێشبینی و گرافیكێكی به‌هێزی یارییه‌كان، رۆژمێری یارییه‌كان به توانای سێرچ كردن له‌ناو گروپه‌كاندا. گۆڕینی زمانی پرۆگرامه‌كه چونكه 30 زمانی زیندووی جیهانی تێدایه. توانای گۆڕینی رێكه‌وت و كاتژمێر به‌و وڵاته‌ی كه به‌كارهێنه‌ر لێی نیشته‌جێیه. توانای راده‌ربڕین له‌سه‌ر یارییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك (فه‌یسبووك، گوگل پلاس و تویته‌ر)..
