به‌م وزه به‌خشه دڵنیابه له گه‌شته‌كه‌ت
گه‌شت ده‌كه‌ی و ده‌چی بۆ چیا و ماوه‌یه‌ك ده‌مێنیه‌وه، یان بۆ دارستانێكی دوور له ئاوه‌دانی، هیچ وزه به‌خش واته شهحنكهرهوهیهك بۆ مۆبایل یان ئامێره‌كانی دیكه‌ت له‌ده‌ستدا نییه، له‌كاتێكی وادا پاوه‌ر بانك واته وزه‌به‌خشی سه‌فه‌ری و پۆرتێبل كێشه‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌تایبه‌تی گه‌ر پاوهربانكهكه وزه‌یه‌كی زۆری هه‌ڵگرتبێت.
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین پاوه‌ر بانكی خۆی به‌ناوی B124 خسته بازاڕه‌وه. ئه‌م بانكی وزه‌یه خۆی باترییه‌كی لیتیۆمی له‌سه‌ره كه توانای 11000 میلی ئامپێر كاتژمێری هه‌یه و به‌پێی ئه‌و تاقیكاریانهی له‌سه‌ری ئه‌نجام دراون ده‌توانێت به یه‌كجار شه‌حن كردنه‌وه وزه هه‌تا 15 رۆژ بۆ مۆبایلێكی هۆشمه‌ند دابین بكات. بۆ زانیاری و ئاگادار بوون له‌وه‌ی كه رێژه‌ی وزه له‌م پاوه‌ر بانكهدا چه‌نده و چه‌ندی تێداماوه شاشه‌یه‌كی جۆری LED له‌سه‌ره كه هه‌م ئه‌ركی نیشاندانی رێژه‌ی وزه‌كه نیشان ده‌دات و هه‌م له‌كاتی پێویستدا وه‌ك چرا لایتێكیش ده‌كرێت سوودی لێ ببینی. جگه‌له‌وه‌ش ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا دوو ئامێری پێ شه‌حن بكرێته‌وه. پاوه‌ر بانكی ناوبراو هه‌م كێشی كه‌مه و هه‌م سایزه‌كه‌ی بچووكه ده‌كرێت له گیرفان بخرێت.
