گڵاسی هۆشمه‌ند چاو‌دێر به‌سه‌ر خواردنه‌وه‌دا
ئه‌و رێژه شیره‌ی له گڵاسه‌كه‌ت دایه چه‌ند كالۆری له‌خۆی گرتووه، ئه‌دی ئه‌و شه‌ربه‌تی مێوژه چه‌ندی كالۆری تێدایه؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باری رێژه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یخۆیه‌وه به گڵاسی دیجیتالی هۆشمه‌ندی Vessyl بسپێره.
گڵاسی ناوبراو ده‌توانێت رێژه‌ی كالۆری خواردنه‌وه‌كه، رێژه‌ی شه‌كر له شه‌ربه‌ته‌كه‌دا و هه‌روه‌ها رێژه‌ی چه‌وری له شیری و خواردنه‌وه‌ی تردا له‌و شاشه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی نیشان بدات. جگه له‌وه‌ش ئه‌و زانیارییانه به وردی بۆ مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێ ده‌كات، ئامانج له‌و داهێنانه، لێكدانه‌وه‌ی وردی رێژه‌ی كالۆرییه كه له رۆژدا وه‌ریده‌گری. گلآسی ناوبراو توانای لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاوی پێویست بۆ جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، بۆ نموونه كاتێك كه نیازت هه‌یه قاوه‌یه‌ك یان چایه‌ك به‌م گڵاسه بخۆیه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ كه جه‌سته‌ت پێویستییه‌تی یان نییه‌تی. گڵاسه‌كه شه‌حن ده‌كرێته‌وه و هه‌تا هه‌فته‌یه‌ك شه‌حن له‌خۆیدا راده‌گرێت.
