زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سیسته‌می هۆشمه‌ندی ئه‌پڵ بۆ ئۆتۆمبێل
كۆتایی ساڵی رابردوو بوو كه كۆمپانیای مه‌زنی ئه‌پڵ سیسته‌مێكی به‌ناوی سیسته‌می هۆشمه‌ندی carplay بۆناو ئۆتۆمبێل خسته‌بازاڕه‌وه. به‌ڵام ره‌نگه خوێنه‌ران زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌باره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه نه‌بێت، هه‌ربۆیه لێره‌دا كورته زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و سیسته‌مه باس ده‌كه‌ین.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه بۆ ناو ئۆتۆمبێله، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئایفۆنه‌كه‌ت لەگەڵ سیسته‌می ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ماهه‌نگ بكه‌ی. ئه‌وكات گه‌لێك ئه‌ركی پێ ئه‌نجام ده‌درێ كه به‌شێكیان ئه‌مانه‌ن: كۆنترۆڵ كردنی ده‌نگی ناو ماشێن و هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌نگه‌وه ده‌كرێت فه‌رمان به ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ی كه هه‌ندێك ئه‌رك ئه‌نجام بدات، وه‌ك به ده‌نگی خۆت پێی بڵێ گلۆپه‌كان هه‌ڵبكات، هۆڕن لێبدات و ده‌رگاكان دابخات...تاد. ده‌كرێت كورته په‌یامه‌كانی كه بۆت هاتوون بخوێنێته‌وه، یان ئیمێل به‌ڕێ بكات.
