به‌م پێنووسه هه‌موو ره‌نگێك بنووسه
به‌راست ته‌كنه‌لۆژیا به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باسی قه‌ڵه‌مێكیان كردبا كه به‌هه‌ر ره‌نگێك پێت خۆشه ده‌نووسێت سه‌رت سووڕده‌ما، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌مه راستییه. قه‌ڵه‌می جۆری scribble pen كه دیزاینه‌كه‌ی لە پێنووسێكی ئاسایی ده‌چێت، ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه به سه‌د هه‌زار ره‌نگ بنووسی! به‌ڵێ سه‌د هه‌زار ره‌نگ ژماره‌كه دروسته. به‌ڵام چۆن ئه‌م قه‌ڵه‌مه بچووكه ئه‌م هه‌موو ره‌نگانه له‌خۆیدا جێ ده‌كاته‌وه؟
پێنووسی scribble pen هه‌سته‌وه‌رێك و لێكده‌ره‌وه‌یه‌كی بۆ ناسینه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان تێدایه، له‌م پێنووسه‌دا ته‌نیا چوار ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی پێكهێنه‌ری ره‌نگی تێدایه، به‌ڵام كاتێك ویستت قه‌ڵه‌مه‌كت به ره‌نگێكی تایبه‌ت بنووسی، بۆ نموونه ره‌نگی پرته‌قاڵی، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه قه‌ڵه‌مه‌كه له پرته‌قاڵێك نزیك كه‌یه‌وه و خۆی ئوتۆماتیكی ره‌نگی پرته‌قاڵه‌كه خه‌زن ده‌كات و ده‌كرێت پێی بنووسی، قه‌ڵه‌مه‌كە دوو جۆری هه‌یه یه‌كه‌میان كارتریجی مەرەكەبی تایبه‌ت به‌خۆی تێده‌كرێت، و دووهه‌میان بۆ نووسین له‌سه‌ر شاشه‌ی له‌مسییه.
