پرۆگرامێك بۆ وه‌رگرتنی ڤیدیۆكانی ئینته‌رنێت
گه‌لێك گرته‌ی ڤیدیۆیی یان فیلمی ته‌واو له‌سه‌ر سایته‌كان هه‌ن كه حه‌زده‌كه‌ی دایانبهزێینه سه‌ر كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ناتوانی. دیاره پرۆگرام گه‌لێكی به‌سوود هه‌ن كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك download manger یان real player و.. پرۆگرامی بچووكی Aiseesoft video downloadیش یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه یە. ئه‌م پرۆگرامه به ئاسانی و به خێراییه‌كی زۆره‌وه ڤیدیۆكانی سه‌ر ئینته‌رنێت داده‌به‌زێنێت و بهوفۆرماتهی كه نیازت هه‌یه بۆت خه‌زن ده‌كات. هه‌ندێك له تواناكانی پرۆگرامه‌كه ئه‌مانه‌ن:
- دابه‌زاندنی ڤیدیۆی سه‌ر سایته‌كان.
- خه‌زن كردن به‌و فۆرماته‌ی كه نیازت هه‌یه.
- گۆڕینی فۆرماته‌كان بۆ یه‌كتر.
- خه‌زنكردن به كوالیتی ده‌نگی و ره‌نگی باش.
- خێرایی له وه‌رگرتنی فیلمه ڤیدیۆییه‌كاندا و گونجان له‌گه‌ڵ هه‌موو سیسته مەكانی كۆمپیوته‌ر.
