زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هاردی پۆرتێبڵی لایكاوه
به‌ڕاست و بێ په‌سن كردن، هارد باشترین ئامێری دیجیتالییه بۆ هه‌ڵگرتن و را‌گرتن و ئه‌رشیف كردنی داتاكان، چونكه قه‌باره‌ی بچووكه و ده‌كرێت هه‌موو داتاكانی خۆت له فیلم و وێنه و دۆكیۆمنێتهوه له هارد بخه‌ی. هارده پۆرتێبڵهكان واتا ئه‌و هاردانه‌ی ده‌كرێت به جیا له كۆمپیوته‌ر بخرێن، رۆژ به‌رۆژ توانا و كاركردیان زیاتر ده‌بێت. هاردی جۆری Lacia rugged thunderbolt كه هاردێكی جۆری SSDیه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه له راگواستن و هه‌ڵگرتنی داتاكان. ئه‌م هارده كێبڵی جۆری ترانت بۆلتی له‌گه‌ڵدایه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاكان خێراییه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه. جگه له‌وه‌ش كه‌لێنی دانانی USB 3یشی هه‌یه. ئه‌م هارده به‌هۆی رووپۆشه پلاستیكییهكهیهوه له ئاو و تۆز و خۆڵ ده‌پارێزرێت و هه‌روه‌ها له كه‌وتنه خواره‌وه له بهرزایش رۆڵی خۆی ده‌بینێت. هارده‌كه له یه‌ك چركه‌دا نزیكه‌ی 400 میگا ده‌گوازێته‌وه واته گواستنه‌وه‌ی 100 گیگابایت به‌كه‌متر له 5 خولهك، هارده‌كه له 500 میگاوه هه‌یه‌تی هه‌تا 2 ترابایت به پێی ویستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی.
