دینگڵ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپیوته‌ر و TV
فیلمێك یان گۆرانییه‌ك كه حه‌زی لێده‌كه‌ی یان وێنه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت حه‌ز ده‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ته‌وه نیشان بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌ك بیبینن. بۆ ئه‌مه چ ده‌كه‌ی له كێبڵی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن سوود وه‌رده‌گری یان رێگایه‌كی دیكه‌یه. به‌ڵێ شێوازی دیكه و ئاسان هه‌یه به‌كارهێنانی دینگڵی جۆری Airtame كه هی كۆمپانیایه‌كی دانیماركییه و سایزه‌كه‌ی به قه‌د فلاشێك ده‌بێت، ئه‌م دینگڵه به‌بێ وایه‌ر دیمەنەكانی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن یان كۆمپیوته‌ری دیكه ده‌گوازێته‌وه، فه‌رق ناكات سیسته‌مه‌كه چ بێت، ویندۆز یان ماكینتۆش یان لینۆكس. به‌كارهێنانیشی ئاسانه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌م دینگڵه شێوه فلاشه له شوێنی كێبڵی HDMI بخه‌ی و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پرۆگرامی تایبه‌ت به‌م دینگڵه دابه‌زێنی.
