كۆمپیوته‌ره‌ كتێبیه‌كه‌ی ئایسۆس

كۆمپیوته‌ره‌  كتێبیه‌كه‌ی ئایسۆس
كۆمپیوته‌ره‌ كتێبیه‌كه‌ی ئایسۆس
كۆمپانیای ئایسۆس asus ناوێكی ناسراوه‌ له‌ جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێدا، له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی (كامپیوتێكس)دا كۆمپیوته‌ڕێكی تایبه‌تی خسته‌ڕوو كه‌ به‌ جۆری GR8 ناسراوه‌ و ستایلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ لە كتێب ده‌چێت. كۆمپیوته‌ره‌كه‌ زیاتر بۆ یاری و گه‌مه‌ی گرافیكی به‌هێز سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و هه‌روه‌ها سیسته‌می ویندۆز 8ی له‌سه‌ره‌. به‌هۆی قه‌باره‌ی بچووك و تواناكانی ره‌نگه‌ شوێنی زۆر له‌و ئامێره‌ گرانباییانه‌ی بگرێته‌وه‌ كه‌ بۆ گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی چێكراون. لێكده‌ره‌وه‌ی جۆری Corei7 ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره‌ له‌گه‌ڵ كارتی گرافیكییه‌كی زۆر به‌هێز. هه‌روه‌ها وێنه‌كان به‌ كوالیتی K4 نیشان ده‌دات و سه‌رووی HD كه‌ به‌ UHD ناسراوه‌. سیسته‌می wi-fi له‌سه‌ره‌. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ زۆر بێده‌نگه‌ و وزه‌یه‌كی زۆریشی ناوێت.
Top