گوگڵیش بوو به خاوه‌ن ته‌بلێت
هه‌تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌گشتی گوگڵمان به‌و سایته گرنگه ده‌دیت كه رۆڵێكی گرنگ له جیهانی ئینته‌رنێتدا بۆ دۆزینه‌وه و به دواداگه‌ڕان ده‌بینێت، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ویستوویه‌تی خۆی ته‌نیا له جیهانی ئینته‌رنێتدا نه‌به‌ستێته‌وه و ئامێرێكی دیكه‌ش به‌رهه‌م بێنێ، وه‌ك مۆبایل، چاویلكه، ئۆتۆمبێل، له‌م ماوانه‌شدا ته‌بلێت.
ته‌بلێتی جۆری تانگۆی گوگڵ كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌نۆیدیا چێكراوه، شاشه‌یه‌كی 7 ئینجی هه‌یه كواێتی زۆر له‌سه‌رێیه. رامه‌كه‌ی 4 گیگابایته. 128 گیگابایتیش میمۆری ناو خۆیه‌تی. سیسته‌می په‌یوه‌ندی LTE هه‌یه و هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید 4ی له‌سه‌ره. گرنگترین به‌شی ئه‌م ته‌بلێته په‌یوه‌ندی هه‌یه به كامێراكه‌یه‌وه. كه به‌شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی واته 3D فیلم هه‌ڵده‌گرێته‌وه كه بۆ چێكردنی نه‌خشه سوودێكی زۆری لێده‌بیندرێت.
