ستۆدیۆیەكی دیجیتالی یا تەبلێتێكی بەەێز
كۆمپانیای Wacom هەوڵیداوە ئامێرێكی هەمە كارە كە خۆی تەبلێتێكی گرافیكی بەهێزە بەرهەم بێنێ تا شوێنی ستۆدیۆیەكی دیجیتالی بگرێتەوە، تەبلێتی جۆری cintiq companion تەبلتێكی گرافیكی بەهێزە و دوو سیستەمی windows و android دەخوێنێتەوە. تەبلێتی ناوبراو وەكو ستایل جیاوازییەكی لەگەڵ تەبلێتی دیكە نییە و شاشەكەی 13 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی فول ئیچ دییە، بارستاییەكەی 17 ملمە و كێشەكەی نزیكەی دوو كیلۆ دەبێت، دەكرێت بڵێین بە قەد لاپتۆپێكە. كامێرای 8 میگاپیكسلی و 2 میگاپیكسلی لەسەرە، ستاندێكیشی لەگەڵە كە دەكرێت هەم بەجیا بێت و هەم تەبلێتەكەی لەسەر دابندرێت.
