تەبلێتەكەی لینۆڤۆ ركابــــەری لەگەڵ لاپتۆپ دەكات
تەبلێت چەند ساڵێكە گشتگیر بووە و نیازی هەیە كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپ لە مەیدانەكە بخاتە دەرەوە، هەروەكو چۆن لاپتۆپ تا رادەیەك مەیدانەكەی بە كۆمپیوتەری سەرمێز چۆل كرد، رۆژ لەگەڵ رۆژ تەبلێتی نوێ بەرهەم دێن كە توانایی و كاركردیان خۆی لە توانایی و كاركردی لاپتۆپ دەدەن.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای لینۆڤۆ نوێترین تەبلێتی خۆی بەناوی Thinkpad10 هێنایە بەرهەم كە شاشەكەی 10 ئینجە و كامێراكەی 8 میگاپیكسلە، هەروەها شوێنی داكردنی داتاكان واتە هاردەكەی 64 و هەروەها 128 گیگابایتە. تەبلێتی ناوبراو قەڵەمێكی دیجیتالی لەگەڵدایە و توانای پشتیوانی كردنی لە تۆڕی G4 هەیە و پەنجەمۆر دەناسێ و شوێنی خوێندنەوەی سمارت كارتی هەیە.
تەبلێتەكە سیستەمی windows8ی لەسەرە و هەروەها كەلێنی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی كە میمۆری زیاتری بۆ دابندرێت. كیبۆردێكی تایبەتیشی لەگەڵدایە هەر لە بەشی كیبۆردەكەدا تەچ پەدی لەمسی هەیە، جگە لەوەش داكێكی duckی تایبەتیشی لەگەڵدایە كە شوێنی سێ USB تێدایە و یەكێك لە شوێنەكان هەمیشە ئەكتیڤە تەنانەت ئەوكاتەی كە تەبلێتەكەش دەكوژێتەوە، چونكە بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل و كامێرا و شتی دیكە سوودی لێوەردەگیردرێت.
