فێنككەرەوەیەك لە ژێر خاكدا!
سەردەمی خۆی و رەنگە هێشتاش وابێت خێڵات و مەڕدارەكان پەنیر و ژاژی و لۆركیان لە كوپە یان لە پێستە دەخست و دەیانخستە ژێر خاكەوە بۆ ئەوەی تێك نەچێت و خراپ نەبێت.
تەكنەلۆژیایەكی نوێ بە سوودوەرگرتن لەم بیرۆكەیە سەلاجەی جۆری eCoolی بەرهەم هێناوە كە ئەو شتانەی تێیدەخەی بە سەلاجەكەوە دەچێتە ژێر خاك. ئەم سەلاجەیە مەترێك زیاترە ئاو و ساردەمەنی دیكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر خاكدا بەساردی دەهێڵێتەوە، دیارە ئامێرەكە زیاتر شێوەی سەرنجڕاكێشانی هەیە ئەگینا لەم سەردەمەدا كێ هەیە شەربەت و نوشابە و ئاو بخاتە ژێر خاكەوە بۆ ئەوەی سارد بێت.
