كامێرا بۆ بەرگری و وێنەگرتن
گەر سەیری ئەم وێنەیە دەكەی و پێتوایە دەمانچەیەكە و بۆ بەرگریكردن لەخۆتە، نەخێر بەم شێوەیە نییە. ئەمە كامێرایەكی 16 ملمیە. كە لەلایەن كـــۆمپانیای دۆریــــای ژاپــــــۆنی چێكراوە، كامێراكە لە دەمانچە دەچێت و بۆ ئەوەیە كاتێك كێشەكەت بۆ هاتە پێش و پێویستی كرد بەرگری بكەی دەمانچەكە دەربینی و بەڵام نەك بۆ تەقە كردن، بەڵكو بۆ وێنەگرتن هەتا بەرامبەرەكەت وا هەست بكات كە نیازتە تەقە بكەی بەم شێوەیە ترسێكی لە دڵدا دروست بكەی. دواتر گەر پێتوابوو حەق بەتۆیە فیلمە گیراوەكە نیشانی پۆلیس بدەی.
