چیمەنیش ئامێرە دیجیتالییەكان شەحن دەكاتەوە
كاتێك سەردانی پاركێك دەكەی یان دەچیتە سەیرانگایەك لەناكاو شەحنی كامێرا یان مۆبایل یان لاپتۆپەكەت دادەبەزێت، ئەوكات یان دەبێ سەیران و گەشتەكەت تێك بدەی و بە دوای شوێنێكدا بگەڕێی كە ئامێرەكانت شەحن بكاتەوە یان دەبێت واز لە شەحنكردنەوە بینی. لە هەندێك وڵاتی جیهاندا لە پاركەكان شوێن داندراوە بۆ شەحنكردنەوە، بەڵام لەلای ئێمە ئەوە نییە، بۆیە حەز دەكەی و بە ئاواتی هەر كامێراكەت فڕێدابایە ناو چیمەن و فریزی پاركەكە و خۆی ئۆتۆماتیكی شەحن ببێتەوە. بەڵام ئەم ئارەزووە رۆژێك دێتە دی هەروەك ئەو ئامێرەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، ئەم ئامێرە هەرچەندە بچووكە بەڵام هەم دیكۆرێكی سەرنجڕاكێشە لە ماڵەوە هەمیش ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە، رەنگە رۆژێك دابێت چیمەن و فریزی پارك و سەیرانگاكانیش وا بێت و ئامێرەكان شەحن بكاتەوە.
