گیگابایت و ئامێرێك بۆ شەحن كردنەوە

گیگابایت و ئامێرێك بۆ شەحن كردنەوە
گیگابایت و ئامێرێك بۆ شەحن كردنەوە

گیگابایت ناوێك نییە بۆ یەكەیەكی پێوانەی داتاكانی كۆمپیوتەر، بەڵكو ناوی كۆمپانیایەكی مەزنە كە چالاكی كۆمپانیاكە زیاتر لە بەرهەمهێنانی كارتی گرافیكیدا چڕكراوەتەوە، لەم دواییەدا هەوڵیداوە چالاكییەكەی خۆی هەر لەم بوارەدا نەبەستێتەوە و ئامێری گرنگی دیكەش بەرهەم بێنێ، وەك ماوس، كیبۆرد، مۆبایل، تەبلێت و كامێرا..تاد. لەم دواییشەدا گیگابایت نوێترین پاوەر بانكی (power bank) ی بەرهەم هێنا كە بۆ شەحنكردنەوەی سەفەری واتە پورتێبڵ كەڵكی لێوەردەگیردرێت. شەحنكردنەوەی سەفەری جۆری TINT G1BC لە چەندین باتری Li-Ionی ژاپۆنی كە دابەزینیان خێرا نییە سوود وەرگیراوە، بەهۆی ئەم پاوەربانكەوە دەتوانرێت 14 كاتژمێر وزەت ەەبێت. چوارجار هەتا پێنج جار مۆبایلی پێ شەحن دەبێتەوە‌. لە یەك كاتدا دوو ئامێر پێكەوە شەحن دەكاتەوە‌. شاشەیەكی لەسەرە كە رێژەی شەحن بوونەوەكەی نیشان دەدات و چەندین رەنگی تایبەتی هەیە‌.
Top