باترییەكی پورتێبڵ بۆ سامسۆنگ

باترییەكی پورتێبڵ بۆ سامسۆنگ
باترییەكی پورتێبڵ بۆ سامسۆنگ
پاوەربانك (power bank) بەو باترییە پورتێبڵانە دەگوترێت كە لە كاتی پێویستدا گرنگییەكی زۆری بۆ ئامێرە دیجیتاڵییەكان هەیە، بۆ نموونە بۆ گەشتێك چوویە چیاو كوێستانەكانی كوردستان و هیچ وزەیەكیش نییە مۆبایلەكەت یان كامێرا دیجیتالییەكەت پێ شەحن بكەیەوە، لەو كاتەدا باتری پورتێبڵ یان بە واتایەكی دیكە پاوەر بانك گرنگی خۆی هەیە‌.
لەم دواییەدا پاوەر بانكێك بەناوی EB-PG900B لە سایزی بەقەد پاكەتە جگەرەیەكدا و بە رەنگی سپی و بە كێشی 173 گرامی كەوتە بازاڕەوە، ئەم پاوەر بانكە شوێنی كێبڵی micro usb هەیە بەهۆی ئەو گلۆپەی لەسەریەتی چۆنییەتی شەحنكردنەوەكە نیشان دەدات و بەهۆیەوە دەكرێت لە یەك كاتدا دوو ئامێری دیجیتاڵیش شەحن بكرێتەوە‌.
Top