مایكرۆسۆفت و كیبۆردێكی وایەرلەیس

مایكرۆسۆفت و كیبۆردێكی وایەرلەیس
مایكرۆسۆفت و كیبۆردێكی وایەرلەیس

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وەك مەزنترین كۆمپانیا لە بواری بەرهەمهێنانی پرۆگرام و سەختە ئامرازی كۆمپیوتەر هەوڵیداوە گۆڕانكاری بنەڕەتی لە هەموو بەشەكانی كۆمپیوتەردا پێك بێنێ. لەم دواییەدا كیبۆردێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە دەكرێت بڵێین جۆكەر یا هەمە كارەیە، ئەم كیبۆردە دەتوانێت گشت فەرمانەكانی دەنگ و رەنگ لە رێگای دوورەوە بە ئاسانترین شێواز كۆنترۆڵ بكات. ئەم كیبۆردە لەگەڵ ویندۆز8 باش دەگونجێت، چونكە زۆرتر فەرمانەكانی لەمسین. كیبۆردەكە گەر چا و قاوەشی بەسەردا بڕژێت گرفتێكی بۆ نایەتە پێش و لە مەودای دە مەتر دوور لە كۆمپیوتەر دەتوانی ئەركەكانی پێ ئەنجام بدەی. ئەم كیبۆردە لەمسییە دەتوانێت كردارەكانی وەك زووم كردن، راكێشان، كلیك كردن، راگواستن و گۆڕین بە ئاسانترین شێواز ئەنجام بدات.
بە بوونی ئەم كیبۆردە ەیچ پێویست بە ماوسێكی تایبەتیش ناكات، چونكە بەتەواوی ئەركی ماوسیش ئەنجام دەدات.
Top