تەكسی هەوایی چارەســـەرێك بۆ ترافیك
شارە گەورەكانی جیهان بەهۆی رێژەی زۆری ئۆتۆمبێلەوە ژیانیان تێدا سەخت بووە، جار هەیە قەرەباڵغی و ترافیكێكە بە زەحمەتێكی زۆر نەجاتت دەبێت، شارەكانی كوردستانیش بەم شێوەیەیان لێهاتووە جا شارە گەورەكانی جیهان دەبێ چۆن بن.
كۆمپانیایەك كە پێشووتریش لەم بوارەدا چالاكی هەبووە، ئامێرێكی بەناوی Aerofex بەرهەم هێناوە كە بڕیار وایە لە ساڵی 2017 بیخاتە بازاڕەوە.
ئەم ئامێرە دەكرێت دوو كەس سواری بن و وەك تەكسی هەوایی سوودی لێوەربگرن، سێ مەتر لە زەوی بەرز دەبێتەوە و دیارە خێراییەكەی زۆر نییە، چونكە 70 كیلۆمەتر لە كاتژمێردایە و دەكرێت ەەتا كێشی 140 كیلۆ هەڵبگرێت. سوكانەكەی وەك دەسكی گەمەی ئەتاری دەچێت و بەهۆیەوە كۆنترۆڵ دەكرێت كە ئامێرەكە بەرەو كوێ بچێت.
