پرۆگرامێك بۆ دیزاینی دكۆراسیۆنی ماڵە‌وە‌

پرۆگرامێك بۆ دیزاینی دكۆراسیۆنی ماڵە‌وە‌
پرۆگرامێك بۆ دیزاینی دكۆراسیۆنی ماڵە‌وە‌
حە‌ز دە‌كە‌ی بزانی ستایلی ماڵە‌كە‌ت بە‌ ویستی خۆت بێت و بە‌ر لە‌ دروستكردنی خانووە‌كە‌ت بزانی ستایلی ناو ماڵە‌كە‌ت چۆن دە‌بێت، حە‌ز دە‌كە‌ی بزانی حە‌مامە‌كە‌ت چ دیزاینێكی هە‌بێت، یان چێشتخانە‌ و كە‌وە‌نتە‌رێكی چ دیزاینێكی هە‌بێت؟ یان ژووری خە‌وە‌كە‌ت و ژووری پێشوازیت چ دیزاێنێكیان هە‌بێت. ئە‌گە‌ر پێتوابێت ئە‌مە‌ كاری ئە‌ندازیاری ئە‌و بە‌شە‌یە‌ ئە‌وان تێیدا شارە‌زان، وا نییە! پرۆگرامی Truncad 3DGenerator v10.0.31 ئە‌و پرۆگرامە‌یە‌ كە‌ دە‌توانیت بە‌هۆیە‌وە‌ دیزاین و ستایلی ناو ماڵە‌كە‌ت ببینی و بە‌ ویستی خۆت دیزاینی بكە‌ی. خۆی دە‌یان دیزاینی سە‌رنجڕاكێشی لە‌ پێشدا ئامادە‌كراوی تێدایە‌، ئە‌م پرۆگرامە‌ هە‌ر بۆ ماڵە‌وە‌ نییە‌، بگرە‌ بۆ شوێنە‌ ئیدارییە‌كان، قوتابخانە‌ و زانكۆكان، نووسینگە‌ و ژوورە‌ بازرگانییە‌كان..تاد سوودی لێوە‌ردە‌گیردرێت، هە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت سوود لە‌م پرۆگرامە‌ وە‌ربگرێت.
Top