ماوس جێگە‌ی دە‌سكی گە‌یم دە‌گرێتە‌وە‌

ماوس جێگە‌ی دە‌سكی گە‌یم دە‌گرێتە‌وە‌
ماوس جێگە‌ی دە‌سكی گە‌یم دە‌گرێتە‌وە‌
كۆمپیوتە‌ر چ لاپتۆپ و چ دیسكتۆپ زۆربە‌ی ئە‌ركە‌ گرنگە‌كانی ژیانی رۆژانە‌ی هە‌ر تاكێكی كۆمە‌ڵگا ئە‌نجام دە‌دە‌ن، وە‌ك دە‌ڵێن بە‌بێ كۆمپیوتە‌ر ژیان دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ سە‌ردە‌می سە‌د ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر و كۆمە‌ڵگا بە‌رە‌و دواوە‌ دە‌كشێتە‌وە‌.
هە‌وڵدراوە‌ كۆمپیوتە‌ر چ دیسكتۆپ و چ لاپتۆپ جگە‌ لە‌وە‌ی ئە‌ركە‌ گرنگە‌كان ئە‌نجام دە‌دە‌ن، كاری گە‌یمە ئە‌لكترۆنییە‌كانیش بكە‌ن، هە‌رچە‌ندە‌ چە‌ندین ئامێر هە‌ن بۆ ئە‌نجامدانی ئە‌م ئە‌ركانە‌، بە‌ڵام كۆمپیوتە‌ریش شوێنی خۆی هە‌یە‌. ماوس كە‌ شا كلیلی كۆمپیوتە‌رە‌، لە‌م ماوە‌یە‌دا هە‌وڵدراوە‌ ببێتە‌ (joystic) یش واتە‌ دە‌سكی گە‌یم. ماوسی جۆری Cougar-M700 لە‌راستیدا باشترین دە‌سكی گە‌یمە‌. ئە‌م ماوسە‌ دە‌كرێت بە‌كارهێنە‌رە‌كە‌ی بە‌ ویستی خۆی گۆڕانكاری لە‌ پارچە‌كانیدا بكات. هە‌ستە‌وە‌ر واتە‌ (سینسە‌ر)ی ئە‌م ماوسە‌ وردبینییە‌كە‌ی 8200 خاڵە‌ لە‌ ئینجدا و 8 دوگمە‌ی هە‌یە‌. خودی ماوسە‌كە‌ 512 میگابایت میمۆری هە‌یە‌. ئە‌م ماوسە‌ دە‌توانێت نزیكە‌ی 17 ملیۆن فە‌رمان لە‌خۆیدا خە‌زن بكات
Top