تەبلێت و مۆبایل لە ئامێزی یەكدا
تەبلێت بەهۆی قەبارەی گەورەی بەراورد بە مۆبایل ناتوانێت شوێنی مۆبایل بگرێتەوە، هەرچەندە تەبلێتەكان قەبارە و كێشی گەورەی مۆبایلن، وەك ئەوەی مۆبایلێك بن و گەورەتر بن چونكە هەموو تواناكانی مۆبایلیان هەیە، لەم دواییەدا تەبلێتی جۆری s.max بەرهەمهاتووە كە مۆبایلێكی لە ئامێزی خۆیدا هەڵگرتووە، دەكرێت هەردوو ئامێرەكە بە جیا سوودیان لێوەربگیردرێت. هەروەها پێكەوەش سوودیان لێدەبیندرێت، واتە پرۆگرامەكانی سەر تەبلێتەكە لەسەر مۆبایلەكە هەن و پێچەوانەش.
