داهاتوو بە‌رە‌و خانووی هۆشمە‌ند هە‌نگاو دە‌نێت

داهاتوو بە‌رە‌و خانووی هۆشمە‌ند هە‌نگاو دە‌نێت
داهاتوو بە‌رە‌و خانووی هۆشمە‌ند هە‌نگاو دە‌نێت
ئایا جیهان بە‌و خێراییە‌‌ی كە‌ دە‌چێتە‌ پێش، بە‌سوودی مرۆڤایە‌تی دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ یان رۆژێك دادێت ئە‌م بە‌رە‌و پێشچوونە‌ چە‌ندین هە‌نگاو بۆ دواوە‌ی بگە‌ڕێنێتە‌وە‌؟ مرۆڤ بە‌رە‌و كوێ هە‌نگاو دە‌نێت و داهاتووی جیەان لە‌سایە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای نوێ چی لێدێت؟ ئە‌مانە‌ پرسیارگە‌لی ئاڵۆزن.
ئە‌م چە‌ند ساڵە‌ بیر لە‌ ماڵی هۆشمە‌ند یان سمارت كراوە‌، كە‌ لەمە‌ودوا مرۆڤ هیچ رۆڵێكی لە‌ ئە‌نجامدانی كاری ماڵە‌وە‌ نە‌مێنێت، ئیدی خانمی ماڵە‌وە‌ كە‌ ئە‌ركە‌كان زۆرتر بە‌ ئە‌ستۆی ئە‌وانە‌وە‌ن نە‌یكە‌نە‌ منە‌ت بە‌سە‌ر پیاوان كە‌ ئە‌و ئە‌ركانە‌ ئە‌نجام دە‌دە‌ن، لە‌ ماڵی هۆشمە‌نددا هە‌مووشتێك دیجیتالی ئە‌نجام دە‌درێن، گە‌سكی كارە‌با خۆی ئۆتۆماتیكی دە‌ست دە‌كات بە‌ گە‌سك لێدان، سە‌ماوە‌رە‌كە‌ لە‌خۆوە‌ هە‌ڵدە‌بێت و كە‌تلییە‌كە‌ بە‌ فە‌رمانكردن بە‌ مۆبایلە‌كە‌ت چایە‌كە‌ لێدێنێت، سە‌لاجە‌كە‌ ئە‌و شتانە‌ی كە‌ لە‌ناوی دان لە‌سە‌ر شاشە‌كە‌ی نیشان دە‌دات و ئە‌وە‌ی كە‌ پێویستە‌ فڕێ بدرێت لە‌ شاشە‌كە‌دا بە‌ جیا نیشانی دە‌دات.
ئیكۆ سیستە‌می ماڵە‌ هۆشمە‌ندە‌كان Archos: ئێوە‌ كاتێك لە‌ ماڵە‌وە‌ دە‌ردە‌كە‌ون وا بیردە‌كە‌نە‌وە‌ بڵێی دە‌رگاكە‌م بە‌ كراوە‌یی بە‌ جێ نە‌ەێشتبێ، یان بڵێی تە‌باخە‌كە‌ كوژابێتە‌وە‌؟ یان تۆ بڵێی ئوتووە‌كە‌ بە‌ هە‌ڵكراوە‌یی نە‌مابێتە‌وە‌؟ Archos تە‌واوی ئامرازە‌كانی ماڵە‌وە‌ دە‌خاتە‌ ژێر چاوە‌دێری و لە‌ رێگای ئینتە‌رنێتە‌وە‌ كۆنترۆڵی كە‌رە‌سە‌كانی ماڵە‌وە‌ دە‌كات.
Top