ماوس لە نێوان دیزاین و توانادا

ماوس لە نێوان دیزاین و توانادا
ماوس لە نێوان دیزاین و توانادا
ماوسی كۆمپیوتەر بۆ ئەوانەی كار لەسەر كۆمپیوتەر دەكەن دەزانن چ رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، ماوسێكی باش بە دیزایینێكی سەرنجڕاكێش دەتوانێت بەهۆیەوە زیاتر سوود لە كۆمپیوتەر وەربگری. لەسەرەتای دروست بوونی ماوسەوە هەتا ئێستا كە زیاتر لە 27 ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێ گۆڕانكارییەكی زۆر بە كاركرد و ستایلی ماوسدا هاتووە، هەرچەندە بە داهێنانی ماوس توانرا زیاتر سوود لە كۆمپیوتەر وەربگیرێت و وەك شاكلیلی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت، بەڵام چەند ساڵێكە بە پەرەسەندنی لاپتۆپ و شاشەی لەمسی دەكرێت بەبێ ماوسیش ئەركەكان بە ئاسانی ئەنجام بدرێن، بۆیە ئەگەر گۆڕانكاریی بنەڕەتی بەسەر كاركردی ماوسدا نەیەت هەرچەندە زۆریش هاتووە ماوسیش دەبێتە ئامێرێكی دیجیتالی كە دەچێتە ناو ئەرشیفی دیجیتالییەوە.
لێرەدا هەوڵ دەدەین چەندین ماوسی سەرنج راكێشتان پێ بناسێنین كە كاركردنیان و ستایلیان جیاوازە‌.

ماوسی جۆری An Alien
ئەم ماوسە دیزاینەرێكی تەكنەلۆژیای سەردەم بەناوی mizanur rehman دیزاینەكەی داناوە، بەجۆرێك بەتەواوی لە پەنجەكاندا جێ دەگرن، ئەم ماوسە بۆ تەندروستی بەكارهێنەرەكەی زۆر گونجاوە، لە نەخۆشیی RSI كە بەهۆی جووڵەی جۆری پەنجەكانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت بەرگری دەكات.
ماوسی جۆری orbita
ئەم ماوسە هەروەك دەیبینین دیزانێكی تەواو ئۆرگۆنۆمیكی هەیە، ئۆرگۆنۆمیك بەو مانایە دێت كە لە بواری تەندروستیدا هیچ كێشەیەك بۆ بەكارهێنەرەكەی دروست ناكات وەك ژان كردنی مەچەك و ئازاردانی پەنجەكان. هەروەها ماوسێكی USB wirelessە و بۆ كاری گرافیكی و دیزاینی پێشكەوتوو سوودی لێوەردەگیرێت.
ماوسی جۆری penguin vertical
ئەم ماوسە دیزاینەكەی لەشێوەی باڵندەی پەنگوین واتە بەتریقە، هەروەك دەیبینن دوگمەكانی ماوسەكە كەوتوونەتە سەرەوە و بەكارهێنەر ماوسەكە بە دەستەوە دەگرێت، ئەمەش بەرگری دەكات لە زەخت هێنان بۆ پەنجەكان و بۆ كاری گرافیكی و ئەركی زۆر سوودی لێدەبیندرێت.
ماوسی جۆری hybrid monster naga
ئەم ماوسە بۆ یاری كردن چێكراوە و لە گەمەی ئەلكترۆنیدا رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، چونكە لەگەڵ ئەوەیدا بە ئاسانی لەپەنجەدا جێ دەگرێ 12 دوگمەی تایبەتیشی تێدایە كە دەكرێت لەگەڵ دوگمەكانی كیبۆرد رێكبخرێن و زۆر ئەركی كیبۆردیش لە كۆڵ دەكاتەوە‌.
ماوسی جۆری Optical super slim
ئەم ماوسە هەروەك لەناوەكەی را دیارە، ماوسێكی ئۆپتیكالییە، دیزانێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، چونكە زۆر تەنكە، بە جۆرێك كە دەبیندرێت، بارستاییەكەی تەنیا 10 ملمە‌. ئەگەر بەكارهێنەر لەم ماوسە سوود وەردەگرێت، وەك ئەوەیە هیچ شتێكت لەبن دەستدا نەبێت و تەنیا پەنجەكانی بەسەر مێزدا بكێشێت.
Top