بێ دانانی ویندۆز8 بەكاری بەێنە
ویندۆز8 نوێترین ویندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە، گەر ناتەوێت ئەم ویندۆزە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنیت، بەڵام حەز دەكەیت چۆنییەتی كاركردنەكەی بزانیت بەم پرۆگرامە بە ئاسانی هاوشێوەی ویندۆز8ت لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بۆ چێ دەكات.
پرۆگرامی Windows 8 Transformation Pack v8.1 پرۆگرامێكە كە دەكرێت ستایلی ویندۆزەكەت بكات بە ویندۆز8. ئەم پرۆگرامە گشت تایبەتمەندییەكانی ویندۆز8 وەك سكرین مینۆ، ستایل، ئایكۆنەكان، چۆنییەتی نیشاندانی زانیارییەكان و كوژاندنەوە و هەڵكردنی كۆمپیوتەر دروست وەك ویندۆز8 لێدەكات. بەم پرۆگرامە دەكرێت هەركاتێك كە حەزت لەو ویندۆزە نەبێت بەئاسانی بیگەڕێنیەوە ویندۆزەكەی پێشووی خۆت.
