كتێبخانەیەكی دیجیتالی سیمكارتیشی دەخرێتە سەر

كتێبخانەیەكی دیجیتالی سیمكارتیشی دەخرێتە سەر
كتێبخانەیەكی دیجیتالی سیمكارتیشی دەخرێتە سەر
كتێبخانەی دیجیتالی ئەو دەستەواژەیە كە تەنیا خۆم بۆ ئەو ئامێرە بە كاری دێنم، ئەگینا مانای ئامێرەكە ئەوەیە دەزگای كتێب خوێندنەوەی ئەلكترۆنی، بەڵام چونكە دەكرێت بە هەزاران كتێب لەو ئامێرەدا خەزن بكرێت بۆیە پێموایە ئەمە كتێبخانەی دیجیتالییە‌. ئامێری كتێب خوێندنەوەی ئەلكترۆنی هەرچەندە بە پەرەگرتن و هەرزانبایی بوونی تەبلێتەكان ئەو گرنگییەی جارانیان نەماوە چونكە تەبلێتێك دەتوانێت جگە لەو ئەركەی ئەو ئامێرە ئەنجام بدات زۆربەی ئەركی مۆبایل و لاپتۆپیش ئەنجام بدات.
لەم دواییەدا نوێترین كتێبخانەی دیجیتالی لەلایەن كۆمپانیای Onyx بەرهەم هات كە بە Inkphone ناسراوە كە جگە لە ئەركی خۆی سیمكارتیشی دەخرێتەسەر و شەحنێكی زۆریش لە خۆیدا رادەگرێ تەنانەت هەتا دوو هەفتە شەحنی ناوێت. RAMی ئەم كتێبخانەیە تەنیا 4 گیگابایتە‌. بەڵام دەكرێت هەتا 32 گیگابایتیش بۆی زیاد بكرێت.
Top