سۆنی و كامێرایەكی پیشەیی نوێ
كامێرای دیجیتالی لە بواری كاركردندا بە دوو دەستە دابەش دەبن، بەشێكیان پێیان دەگوترێت شەخسی واتە ئەو كامێرایانەی تاك بەمەبەستی كاری وێنەگری خۆی بەكاری دێنێ. ئەوەی تریشیان پێی دەگوترێت پیشەیی، واتە ئەو كامێرایانەی كە بەمەبەستی كاركردن كامێراوانی پیشەیی بەكاری دەهێنێت.
لەم دواییەدا سۆنی كامێرایەكی پیشەیی ئاست بەرز بەناوی Alpha A77II بۆ كامێراوانان بەرهەم هێناوە، هەستەوەریی كامێراكە سەرووی 24 میگاپیكسلە. لەم كامێرایەدا شاشەی جۆری OLED هەیە بۆ نیشاندانی دیمەنەكان. شاشەیەكی جۆری LCDیش بە تیرەی 3 ئینجی هەیە كە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە. سیستەمی NFC بۆ گواستنەوەی وێنەكان بەشێوەی وایەرلەیس بۆ تەبلێت و لاپتۆپ لەم كامێرایەدا هەیە. كامێرای ناوبراو 60 وێنە بە كوالیتی بەرز بە خێرایی 12 فرێم لە چركەدا خەزن دەكات كە بۆ دیمەنە وەرزشی و خێراكان سوودی لێوەردەگیرێت. ئەم كامێرایە پشتیوانی لە فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتی K4 دەكات.
