كۆنترۆڵی گشت ئامێرەكان بە گوستیلەی سیحری

كۆنترۆڵی گشت ئامێرەكان بە گوستیلەی سیحری
كۆنترۆڵی گشت ئامێرەكان بە گوستیلەی سیحری
بەرەو سەردەمێك و قۆناغێك دەڕۆین تەنانەت پێڵاو و گۆرەوییەكانیشمان تێكەڵی تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێ دەبن، كاتژمێر و گوستیلەكان بەرەبەرە ئەو هەنگاوە دەنێن. لە نوێترین داهێناندا كۆمپانیایەكی هیندی ئەنگوستیلەیەكی بەرهەم هێناوە كە بە ئەنگوستیلەی fin ناسراوە، ئەم ئەنگوستیلەیە دەتوانێت هەموو شتێك لە تەلەڤزیۆنەوە بگرە هەتا مۆبایل و گلۆپ و كۆمپیوتەر و ستەلایت و سپلیت و ...تاد كۆنترۆڵ بكات. ئەم ئەنگوستیلەیە دەتوانێت جووڵەی دەست بناسێ و بەكارهێنەر تەنیا بە جووڵەی پەنجەكانی تایب بكات، بەبێ ئەوەی كە دەست لە كیبۆرد بدات. بەهۆی ئەو ئەنگوستیلەیەوە دەتوانیت ئۆتۆمبێلەكەت كۆنترۆڵ بكەی و پێویست بە ریمۆت كۆنترۆڵ ناكات.
Top