كاتژمێرێك بۆ بزرنەبوونی منداڵەكانتان
هەرچەندە ئێستا سەردەم سەردەمی كاتژمێرە هۆشمەندەكانە، كە ئەركی سەرەكییان كۆنترۆڵكردنی جەستەی مرۆڤە وەك، پێوانی كالۆری و وزە، لێدانی دڵ، خێرایی رۆیشتن و ..تاد. ئەم رۆژانە كاتژمێرێك یان زیاتر بڵێین مەچەكبەندێك چێكراوە كە یارمەتیی دایك و باوكان دەدات بۆ چاودێریی وردی منداڵەكانیان.
مەچەكبەندەكە كە بە جۆری Tinitell ناسراوە، سیستەمی GPS هەیە تاكو بكرێت دایك و باوكان شوێنی منداڵەكانیان پێ بزانن. هەروەها دەكرێت منداڵەكان وەك مۆبایلیش بەكاری بەێنن چونكە سیمكارت دەخوێنێتەوە و پەیوەندی پێوەدەكرێت، بەكارهێنەر كە منداڵانن دەتوانن بە داگرتنی دووگمەیەك بە دەنگی خۆیان بڵێن “بابە“ كە پەیوەندی بە “باوك”یەوە دەكات، یان بڵێت “دایە“ كە پەیوەندی بە دایكیەوە دەكات. هەروەها دەكرێت بە ژمارەش پەیوەندی دابمەزرێنی، ئەم كاتژمێر مۆبایلە، لە رێگای پرۆگرامێكەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و لە نەخشەیەكدا دەبیندرێت، كە منداڵەكە شوێنەكەی لە كوێیە.
