یەكەمین فلاش میمۆری وایەرلەیس لە جیهاندا

یەكەمین فلاش میمۆری وایەرلەیس لە جیهاندا
یەكەمین فلاش میمۆری وایەرلەیس لە جیهاندا
كەم كەس هەیە تەنانەت ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەریش نین نەزانن كە فلاش میمۆری چییە؟ لەم سەردەمەدا باشترین و بە سوودترین ئامێری گواستنەوەو هەڵگرتنی داتاكانە، فلاش میمۆری بۆ گواستنەوەی داتاكان دەبێت راستەوخۆ لە كۆمپیوتەر بخرێت، بەڵام لەم دواییەدا دوو فلاش میمۆری بەناوەكانی wireless flash drive و هەروەها wireless media drive هاتنە بەرهەم كە بەبێ وایەر بە كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێن چونكە سیستەمی وای-فایان هەیە. فلاش میمۆری جۆری wireless flash drive وەك فلاش میمۆری ئاسایی قەوارەی 16،32،64 گیگابایتی هەیە. ئەم فلاش میمۆرییە دەتوانێت لە یەك كاتدا پێكەوە لە سێ ئامێر داتاكانی بڵاو بكاتەوەو هەروەها بە 8 ئامرازی دیكەش لە یەك كاتدا پەیوەند بدرێت، ئەوەی دووەمیان واتە فلاش میمۆری جۆری wireless media drive شدوو قەوارەی 32 و 64 گیگابایتی هەیە و جگە لەوەش سلایدی SD هەیە كە بكرێت زیاتر لەو قەوارەیە هەڵبگرێت. بەم فلاش میمۆرییە دەكرێت 5 فیلمی HD پێكەوە بڵاو بكرێتەوە و هەروەها دەكرێت لە یەك كاتدا بە 8 ئامرازپەیوەند بدرێت.
Top