ئەم ئامێرە دەزانێت بەكارهێنەرەكەی چی لە زەیندایە
سنوور و كاركردنی ئامێرە دیجیتالییەكان پێدەچێت لە خەیاڵ نزیك بێتەوە، بەڵێ راست نزیك بە خەیاڵ!! ئامێری دیجیتالی MUSE ئەو ئامێرەیە كە دەتوانێت چ لە زەین و هزری بەكارهێنەرەكەیدا دەگوزەرێت، مەبەستی سەرەكیی ئەم ئامێرە ئەوە نییە كە نیشان بدات خاوەنەكەی چ بیردەكاتەوە، بەڵكو ئامانجی سەرەكیی ئەوەیە كە بەكارهێنەرەكەی لە دڵەڕاوكێ و سترێس و نیگەرانی دوور خاتەوە!! ئەم ئامێرە هەروەك لەوێنەكەدا دەیبینن وەك چاویلكە لەبری لە چاو كردن لە ناوچاوان دەخرێت. ئامێرە دیجیتالییەكە ئەو كاتەی كە بیرو هزری بەكارهێنەرەكەی بەرەو دڵەڕاوكێ و نیگەرانی دەڕوات، دەنگی بایەكی توند دێت و گرمە و تریشقەی هەور دێت. كاتێكیش كە بەكارهێنەرەكەی زەینی ئارامە و ئاسوودەیە، دەنگی باڵندە دەبیسێ و رۆژێكی هەتاوی خۆش دێتەبەر زەینی. رەنگە لە داهاتوودا زۆر ئەركی گرنگی دیكەش بەم ئامێرە ئەنجام بدرێت.
