ئەڵقەی دیجیتالی سیحری گرنگتر لە ئەڵقەی هاوسەری!
رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە جێگای سەرنج بێ و ئاخر چۆن دەكرێت ئەلقەیەكی دیجیتالی گرنگتر بێت لە ئەڵقەی هاوسەری! ئەڵقەی هۆشمەندی جۆری nod smart ring دەتوانێت گشت ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بخاتە ژێر چاودێریی خۆی و كۆنترۆڵیان بكات. تەنیا بە جووڵاندنی گوستیلەكە دەكرێت، تەلەڤزیۆن، كۆمپیوتەر، دەرگای گەراج، گلۆپەكانی رووناكی كۆنترۆڵ بكەی. راست وەك ئەو ئەڵقانەی كە لە فیلمە خەیاڵییەكاندا هەیە. ئەڵقەكە دژە تەڕبوونە و بە تۆز و خۆڵ تێكناچێت. جگە لەوەش دەكرێت بۆ كاروباری وەرزشیش سوودی لێوەربگیرێت.
