چێكردنی دوگمە بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز8دا

چێكردنی دوگمە بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز8دا
چێكردنی دوگمە بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز8دا
هەر وەك دەزانن بەرەو دوو ساڵ دەچێت كە ویندۆز8 بە فەرمی لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە خرایە بازاڕەوە، هەرچەندە ڤێرژنی تاقیكارییەكەی زۆر لەومەبەریش كەوتبووە بازاڕەوە، ویندۆز8 لە بواری دیزاین و ستایلەوە جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ گشت ویندۆزەكانی پێش خۆی هەیە، گەورەترین گۆڕانكاری ئەوەیە كە مینۆی start لەو ویندۆزەدا نەماوە، شوێنی فەرمانەكان گۆڕاون، بەتایبەتی فەرمانی كوژاندنەوە و ریست كردنەوەی كۆمپیوتەر، چونكە بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر دەبێت چەند كلیكێك دابگری تا دەگەیە شوێنی مەبەست. بەڵام ئێمە لێرەدا بۆتان باس دەكەین چۆن دوگمەیەك چێ بكەین بۆ كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر كە تەنیا بە كلیكێك بكوژێتەوە‌. بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا لە بەشی دیسكتۆپدا راست كلیك بكەن پاشان لەو شریتەی دەكرێتەوە فەرمانی shortcut هەڵبژێرن، دواتر لەو ویندۆیەی كە دەكرێتەوە و لەو بەشەی داندراوە بۆ نووسین ئەم دەستەواژەیە دەنووسن shutdown /s /t 0 دواتر، فەرمانی next لێدەدەن و دوای ئەوە ناوێك بۆ شۆرتكەتەكەت دیاری دەكەی وەك shutdown یان بە كوردی كوژاندنەوە دەنووسن. دوای ئەوە هەركاتێك كە كلیك لەسەر ئەو شۆرتكەتە بكەن كە لەسەر شاشەكەیە كۆمپیوتەر دەكوژێتەوە‌.
دەتوانرێت ئایكۆنێكیش بۆ (icon) دوگمەكەتان چێ بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش كلیكی لای راست لەسەر شۆرتكەتەی كە دروستتان كردووە، بكەن و فەرمانی properties لێبدەن، دواتر لەم بەشەیدا كە نووسراوە icon كلیك بكەن و یەكێك لە هێماكان بۆ ئایكۆن هەڵبژێرن.
Top