گوگڵ و خزمەتگوزارییەكی گرنگ و داهێنانێكی نوێ

گوگڵ و خزمەتگوزارییەكی گرنگ و داهێنانێكی نوێ
گوگڵ و خزمەتگوزارییەكی گرنگ و داهێنانێكی نوێ
ئەم دەستەواژەیە بەسە بۆ گرنگی كۆمپانیای گوگڵ كە دەڵێن “ئەگەر گوگل داخرا بەمانای داخرانی ئینتەرنێت دێت!” گوگڵ هەر رۆژە خزمەتگوزارییەكی نوێ بە سایتەكەیەوە زیاد دەكات، ئەوكەسانەی كە لە گوگڵ كرۆم سوود وەردەگرن لە نوێترین ڤێرژنیدا دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە وەربگرن، Google now. بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە دەكرێت بە دەنگی خۆت فەرمانەكان جێبەجێ بكەی.
بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای مایكی كۆمپیوتەرەكەیەوە، فەرمانەكانی پێویست بە دەنگی خۆی بنێرێت و تاكو خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ لێكیبدەنەوەو مەبەستەكەت بۆ دەست نیشان بكەن. بۆ نموونە دەكرێت بپرسی كەشوهەوای سبەی چۆنە، یان لێی بپرسی رستۆرانت و هوتێلی دەوروبەری خۆت لە لیستێكدا بۆت ئامادە بكا و ئەمانەو زۆر پرسیاری تر.
Top