پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی دیڤیدی
پرۆگرامگەلێك هەن كە ئەركیان گۆڕینی و دەستكاری كردن و مۆنتاژكردنی فیلم، هەروەها رێپێر كردنە بۆ سەر DVD. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Winx DVD ripper platinumە كە پرۆگرامێكی زۆر بەهێزە بۆ گۆڕانكاری لە فۆرماتی DVDدا بە جۆرێك كە لەسەر گشت سیستەمێكی دەنگی و وێنەیی بخوێندرێنەوە. ئەم پرۆگرامە خێراییەكی زۆری هەیە لە كاتی گۆڕینی فۆرماتەكە و خستنە سەر DVD. هەروەها بەكارهێنانی زۆر ئاسانە. ئەم پرۆگرامە دەتوانێت زۆربەی ئامانج و مەبەستەكانی بەكارهێنەر لە بواری رێپێر كردنی فیلم بۆ سەر DVD دێنێتە دی. هەروەها بە ئاسانی دەتوانێت ژێر نووسی فیلمەكان دەربەێنی و بە زمانێكی دیكە بیان گۆڕی و لەگەڵ زۆربەی سیستەمەكانی ویندۆز دەگونجێت.
