ئامێرێكی هاندەری منداڵان بۆ یاری لە دەرەوەی ماڵەوە
بە داهاتنی تەكنەلۆژیای نوێ بەداخەوە ئەگەرچی سوودیشی هەیە زیانەكانیشی لە سوودەكانی كەمتر نین، بەتایبەتی بۆ منداڵان، چونكە یاریە ئەلكترۆنییەكان وەك پلەی ستەیشن و بوونی تەبلێت و لاپتۆپ وای كردووە منداڵان گۆشەگیر بن و كەمتر بچنە دەرەوە و یاری جەستەیی وەك تۆپێن و یارییە كوردەوارییەكان ئەنجام بدەن.
لەم دواییەدا ئامێرێك بۆ ئەم مەبەستە داندراوە بەناوی ibitz kid كە بەشێوەی وایەرلەیس بە ئایفۆن یان ئایپاد پەیوەند دەدرێت و ئەو هەنگاوانەی منداڵەكە ناونی و ئەو جموجۆڵانەی ئەنجامی داون دەكاتە یارییەكی ڤیدیۆیی. پاشان بەپێی ئەو هەنگاوانەی منداڵەكە هەڵیگرتوون لە جیهانی مەجازیدا خەڵاتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بەپێی پێوانی ئامێرەكە خەڵاتی زۆری پێدرا دەكرێت دایك و باوكیش خەڵاتەكە بكەن بە واقیعی و یارمەتی و پاڵپشتی منداڵەكە بكەن لە جووڵەو چالاكیی جەستەیی. ئەم ئامێرە دەكرێت لە پێڵاو مۆبایلەكە بخرێت. ئەم تەكنەلۆژییە لە بەرامبەر ئاودا خۆراگرە و حەوت رەنگی هەیە.
