كاغەزی دیجیتاڵی شوێنی كاغەزی ئاسایی دەگرێتەوە
كاغەزی دیجیتاڵی ئەگەر بەشێوەیەكی بەرفرە و گشتگیر بێتە بەرهەم، ئیدی شۆڕشێكی گەورە لە جیهانی راگەیاندندا دێتە پێش و ژینگە خاوێنتر و خوێندن و پەروەردە ئاسانكاری و گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت.
كاغەزی دیجیتاڵی بریتییە لە لاپەڕەیەكی ئەلكترۆنیی تەنك، هەندێك ئەستوورتر لە كاغەزی ئاسایی، بەڵام دەكرێت وەك كاغەزی ئاسایی شتی لەسەر بنووسرێت و هەزاران جار بسڕێتەوە، ئەوەی نووسیوتە لە خۆیدا خەزنی بكات و وەك دەفتەرێك هەمیشە لەگەڵتدا بێت.
لەم دواییەدا كۆمپانیای سۆنی جۆرێك لە كاغەزی دیجیتاڵی بەناوی Digital paper بەرهەم هێناوە كە لە 13 ئینج زیاترە كە بۆ خوێندن و پەروەردە و راگەیاندن سوودی لێوەردەگیرێت. كێشی كاغەزە دیجیتاڵییەكە تەنیا 357 گرامە. قەڵەمی دیجیتاڵیشی لەگەڵدایە. لە تەبلێتێك دەچێت، بەڵام لەبەر ئەوەی یەك رەنگە وزەی زۆر لە خۆیدا رادەگرێت و شوێنی هەڵگرتنی داتاكانی 4 گیگابایتە، بە ئاسانی لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت و داتاكان بۆ سەر كۆمپیوتەر دەگوازرێنەوە.
