تەكنەلۆژیای K4 كامێرا بچووكەكانیش دەگرێتەوە

تەكنەلۆژیای K4 كامێرا بچووكەكانیش دەگرێتەوە
تەكنەلۆژیای K4 كامێرا بچووكەكانیش دەگرێتەوە
دوای تەكنەلۆژی HD كە بۆ نیشاندانی كواڵیتی بەرزیی فیلم و وێنە سوودی لێوەردەگیرێت، تەكنەلۆژییەكە پەرەی پێدرا بوو بە full HD و بەمەش نەوەستا تەكنەلۆژیای K2 و دواتریش K4یش سەریان هەڵدا. لە تەكنەلۆژیای K4 دا فیلمەكان بە جۆرێك دەبیندرێن وەك ئەوەی كە لە پشت جامێكەوە یان لە ئاوێنەیەكەوە سەیری بكەی، یانی بە جۆرێك كە بینەر ەەست پێدەكات دیمەنی ناو فیلمەكە لەلای خۆیەتی.
پاناسۆنیك لەم دواییەدا كامێرایەكی بچووكی بەناوی HX-A500 بە كوالیتی K4ەوە بەرهەم هێنا. كامێراكە بچووكە و لە دوو بەش پێكدێت ئەو بەشەی كە لێنزەكەی لەسەرە لەبەشی نیشاندانەكەی جیا دەبێتەوە بە كێبڵێك پێكەوە بەستراونەتەوە‌. بەهۆی ئەو كامێرایەوە دەكرێت وێنە لە ناو ئاویش بگیرێت، چونكە هەتا 3 مەتر لەناو ئاودا وێنە دەگرێت. كامێراكە دەكرێت لە جل و بەرگ، كڵاو یان لەكاتی سەفەردا لە جانتا بخرێت، یان دەكرێت لەپێش ئۆتۆمبێل دابندرێت.
Top