ئایپادەكەت بكە بە لاپتۆپ
ئایپاد واتە تەبلێتەكەی كۆمپانیای ئەپڵ ئەگەرچی ركابەری زۆری هەیە، بەڵام هێشتاش گرنگی خۆی لەدەست نەداوە، بەم دواییە كۆمپانیای InnoV ation كاوەرێكی تایبەتی بە ئایپاد چێكردووە كە بە Pi dock-lt pro ناسراوە، ئەم كاوەرە ئایپاد دەكاتە لاپتۆپێكی تەواو بە ستایلێكی سەرنج راكێشەوە.
كاوەرەكە كیبۆردێكی تایبەتیشی لەگەڵە، كیبۆردەكە هەم شەحن دەبێتەوەو هەم بەەۆی بلوتوسەوە بە ئایپادەكە پەیوەند دەدرێت. كاوەرەكە بۆ ئایپادی 2،3، 4 دەگونجێت.
